وا دەگێڕنەوە ڕۆژێ بوزورگێ

لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
 1 خولەک  567 بینین
وا دەگێڕنەوە ڕۆژێ بوزورگێ
مەڕێکی بەردا لە دەمی گورگێ
لە ئێوارەدا لێی بوو بە قەسساو
گیانی مەڕەکە لێیهاتە جوواو
ڕاسە کە نەتهێشت ئەو بدڕێ ورگم
بەڵام چ فایدە خۆت بووی بە گورگم