چش

لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
 1 خولەک  1122 بینین
بەزایع ڕۆیی چش عومرم بە کێرمۆ
بە فکری قۆڕ و کاری لار و وێرمۆ
بە مەقسوودم نەبوو دونیا بە گونمۆ
بە ئەستێرەی کەسیف و بەختی کوێرمۆ
لە منداڵی هەتا ئێستا کە گەورەم
ئەگەر وەختێ کە بێت و یادی بێرمۆ
لەوانەم بتڵەشێم بتڕم بە گۆڕما
ئەمێستاکەش بە قەلبی گۆج و گێڕمۆ
بە ناو ئەخوێنم و مەشغووڵی عێلمم
لەڕێگەی مردنا قاسێد دەگێرمۆ
ئەوەی نافیعناسناوی ئەدەبی کەوا خوێندم لە ژوورۆ
مەحەببەت گشتی دەرهێنا لە ژێرمۆ