سکاڵا ٢

لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
 1 خولەک  730 بینین
نەبزی من بگرە تەبیبا چییە حاڵم ئەمڕۆ؟
عاجزم، ناڕەحەتم چاک دەناڵم ئەمڕۆ؟
دەس مەدەن بەهری خودا خەڵکە لە دەرد و هێشم
مەمدوێنن بە قسە غەڕقی خەیاڵم ئەمڕۆ
تاڵ و تاریکی دەبینم چییە دونیا وایە
یا منم تاڵم ئەڵێی زیندەبەچاڵم ئەمڕۆ
پاڵەوانی خەفەت و دێوی سپی هاتە مەساف
زیندووم من عەجەبا، ڕۆسەمی زاڵم ئەمڕۆ
بوولبوولێ بووم ئەمن و گیری قەفەس بووم نافیعناسناوی ئەدەبی
شاهبازێک کە قرتا پەڕوباڵم ئەمڕۆ