شێتەکەی بیابانی
لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
1 خولەک
1084 بینین
بۆچی وا ئەکا پێی بڵێن شێتەکەی بیابانی
پیسەکەی وەتەن سەققز، کوردە حیزی ئێرانی
فکر و مەغز و حەواس و غیرەت و دڵ و دینمی
یەک بە یەک پەرێشان کرد لەشکری پەرێشانی
گەر بە غەم نەبوورایێ عومر و نەبوویایێ
هیچ نەبوون لەپێش چاوم ئەنوەری و قائانی
حەیفی وا دەرات ڕیشم، هەر کەسیف و بێ ئیشم
عومری من بە زایع چوو گەورە بووم بە نادانی
ڕووم نەبوو لە سەقزدا سەر لە سینە بەرزۆکەم
با بە ملکزی ملنێین چۆنە تا سولەیمانی
وا لە یادمە فەرموویە قەولی حافزی شیرازناسناوی ئەدەبی
وقت را غنیمت دان آنقدر که بتوانیفارسی
چی بکەم نەبوو وەختم هەر گەڕیدە بوو بەختم
دەک لەڕم نەکەی یاڕەب بمکوژی بە ئاسانی
زۆر زەعیف و بێ تینم شاهی نەقشبەند هاوار
وا پەنام بە تۆ هاورد بەسیە غەوسی گەیلانی
قەت نەڵێ بە نافیعناسناوی ئەدەبی کەس بۆ ڕیا کەنارەی گرت
کوا کەسێکی زیرەک تا خۆم بکەم بە قوربانی!