ئەی جوان
لە کتێبی:
ببن بە تیشک
بەرهەمی:
دڵشاد مەریوانی (1947-1989)
1 خولەک
1233 بینین
ئەی ناسکتر لە شیعری جوان
بەلەزەتتر لە تەزووی گیان
ئەی دڵگیرتر لە مۆسیقا..
ئەی جوان.. ئەی جوان
چاومەندی کەمێ خەواڵوو
پەروانەم و شەوارە بووم
لەبەر تیشکی چاوتا کەوتووم
ئەی سنگ بەرزی کەمەر باریک
تەسریحە وەک شەوی تاریک
ئەستێرەم و ئاوارە بووم
لە شەوی پەرچەمتا ون بووم
دەم و لێو وەک نوقڵە مینۆ
پەپوولە بووم دەخولامەوە
بە لێوتەوە گیرسامەوە
پووز کافووری، لەنجە ناسک
ئازارێک بووم.. دەتلامەوە
لە لەنجەتا توامەوە
ئەی جوان.. ئەی جوان
بەلەزەتتر لە تەزووی گیان
ئەی دڵگیرتر لە مۆسیقا..
ئەی جوان.. ئەی جوان
***
ئەی ئەسمەری باڵا سەرووچاومەندی کەمێ خەواڵوو
پەروانەم و شەوارە بووم
لەبەر تیشکی چاوتا کەوتووم
ئەی سنگ بەرزی کەمەر باریک
تەسریحە وەک شەوی تاریک
ئەستێرەم و ئاوارە بووم
لە شەوی پەرچەمتا ون بووم
***
ئەی قسە وردی لەسەرخۆدەم و لێو وەک نوقڵە مینۆ
پەپوولە بووم دەخولامەوە
بە لێوتەوە گیرسامەوە
***
ئەی سیحری ناز.. شێوە ئاسکپووز کافووری، لەنجە ناسک
ئازارێک بووم.. دەتلامەوە
لە لەنجەتا توامەوە
ئەی جوان.. ئەی جوان