دارچین
لە کتێبی:
ببن بە تیشک
بەرهەمی:
دڵشاد مەریوانی (1947-1989)
1 خولەک
687 بینین
دوێنێ «خۆر» چەپکێ لە پرچی
لێ ون بووبوو
ئەم بەیانییە کە تۆم بینی
بە قژتەوە.. پۆستجێ بوو
شەوگار کەمێ کاڵ بووبووەوە
ئەمڕۆ بیستم
چاوەکانت پێ ڕشتبوو
جوان و ساوا
بەر شەوارەی چاوت کەوتن
بەرەبەیان.. جووتێ گوارە بوون
لە گوێتا.
نەکەی پێم بڵێی «نامەوێ» بۆ نازێکت بیخەرە کار
ئەگەر هەر هیچ.. هەر هیچ نەبوو
بەو دەم و دانە وردانەت.. لەجیاتی بنێشتی دارچین
کەمێ بیجوو.
لێ ون بووبوو
ئەم بەیانییە کە تۆم بینی
بە قژتەوە.. پۆستجێ بوو
***
دوێ شەو لەلای ماڵتانەوەشەوگار کەمێ کاڵ بووبووەوە
ئەمڕۆ بیستم
چاوەکانت پێ ڕشتبوو
***
دوو ئەستێرەی خنجیلانەیجوان و ساوا
بەر شەوارەی چاوت کەوتن
بەرەبەیان.. جووتێ گوارە بوون
لە گوێتا.
***
خانم هەر ئەم شیعرەم ماوە.. ئەوا ئەویش بە فیدات بوونەکەی پێم بڵێی «نامەوێ» بۆ نازێکت بیخەرە کار
ئەگەر هەر هیچ.. هەر هیچ نەبوو
بەو دەم و دانە وردانەت.. لەجیاتی بنێشتی دارچین
کەمێ بیجوو.