چای تاڵ
لە کتێبی:
ببن بە تیشک
بەرهەمی:
دڵشاد مەریوانی (1947-1989)
2 خولەک
986 بینین
- بۆ بێدەنگی.. بۆچی وەها کپ و مەندی
قسە بکە.. شتێ بڵێ
هەرچی شتێ دەڵێی.. بڵێ
-دەمەوێ باسی تۆ بکەم.. بەڵام وشەکانی ناخم
پێش ئەوەی کە بێنە دەرێ
لە نێوانی لێوەکانما.. سەرسامی دایان دەگرێ
- بمبەخشە.. خانم.. نەمزانی
شاعیرێکی وا شەرمنی
- شاعیری و شیعرم بۆ چییە
تۆم بەسە.. تۆ شیعری منی
- بەڵام گیانە.. بە گفتی جوان، تۆ شاعیری
گەر ڕازی نی.. قەیناکە دڵی شاعیری
خانمەکەم تۆ دڵی منی
«بەیەک نەغمەی خۆش پێکەنی»
- من شاعیر نیم.. شاعیر ویستم
نابینی وا تۆی شاعیرم.. دەپەرستم!!
- هەزار ئەفسووس کەوا پێکەنین نانووسرێ
دەنا پێکەنینەکەت.. لە گەلێ شیعر خۆشترە
لە زۆر ئاواز بەسۆزترە «شاگردی یانەکە.. چاکەی هێنا.. کەمێ تاڵ بوو» - کەمی شەکر تێ کردووە.. کابرای چایچی سەری قاڵە
ئارام بگرە با پێی بڵێم.. چا-کە، تاڵە
- گوێ مەدەرێ.. هەست بە تاڵیی چا-کە ناکەم
چونکە کاتی قوم لێدانی.. تەماشای چاوی تۆ دەکەم
تەماشای لێوی تۆ دەکەم
- دیسان خۆم و شاعیرێتیم.. کز دەبینم
بەرامبەر بە گفتەکانت دادەمێنم
بەرامبەر شیعرەکانی تۆ.. من هەر هیچ نیم
- چۆن دڵت دێ!.. هەرچی قسەیەک من دەیکەم
هانا بۆ مەیلی تۆ دەبەم
خورپەم لەتۆ وەرگرتووە
ئەوەی دەیڵێم.. شتێکە-کەم..
.. لەوەی لە تۆم وەرگرتووە
- دەخیل خانم.. چ ڕەوانبێژێکی گەورەی!!
بەرامبەر تۆ هەموو شتێکم بیرچووە
دەخیلە تۆ لە کوێ دەرچووی! چیت خوێندووە؟!
- هێندە چاوی تۆم خوێندووە
هێندەی مەیلی تۆم خوێندووە
ئەوەندە هیچ کتێبێکی پیرۆزی کەم.. نەخوێندووە
خۆتت بۆچی لە بیر چووە
تۆ بەرگ و زنجیری زێڕی
قورئانێکی بەخشراوی
بە گەردنما هەڵواسراوی
لە نێوانی مەمکەکانما..
تێبینی: دیالۆگەکانی ئافرەتەکە هی خاتوونێکی هاوڕێی قوتابیم بوو تەنیا هەندێ دەستکاری هونەرییم لە فۆرمەکەیدا کردووە.
قسە بکە.. شتێ بڵێ
هەرچی شتێ دەڵێی.. بڵێ
-دەمەوێ باسی تۆ بکەم.. بەڵام وشەکانی ناخم
پێش ئەوەی کە بێنە دەرێ
لە نێوانی لێوەکانما.. سەرسامی دایان دەگرێ
- بمبەخشە.. خانم.. نەمزانی
شاعیرێکی وا شەرمنی
- شاعیری و شیعرم بۆ چییە
تۆم بەسە.. تۆ شیعری منی
- بەڵام گیانە.. بە گفتی جوان، تۆ شاعیری
گەر ڕازی نی.. قەیناکە دڵی شاعیری
خانمەکەم تۆ دڵی منی
«بەیەک نەغمەی خۆش پێکەنی»
- من شاعیر نیم.. شاعیر ویستم
نابینی وا تۆی شاعیرم.. دەپەرستم!!
- هەزار ئەفسووس کەوا پێکەنین نانووسرێ
دەنا پێکەنینەکەت.. لە گەلێ شیعر خۆشترە
لە زۆر ئاواز بەسۆزترە
ئارام بگرە با پێی بڵێم.. چا-کە، تاڵە
- گوێ مەدەرێ.. هەست بە تاڵیی چا-کە ناکەم
چونکە کاتی قوم لێدانی.. تەماشای چاوی تۆ دەکەم
تەماشای لێوی تۆ دەکەم
- دیسان خۆم و شاعیرێتیم.. کز دەبینم
بەرامبەر بە گفتەکانت دادەمێنم
بەرامبەر شیعرەکانی تۆ.. من هەر هیچ نیم
- چۆن دڵت دێ!.. هەرچی قسەیەک من دەیکەم
هانا بۆ مەیلی تۆ دەبەم
خورپەم لەتۆ وەرگرتووە
ئەوەی دەیڵێم.. شتێکە-کەم..
.. لەوەی لە تۆم وەرگرتووە
- دەخیل خانم.. چ ڕەوانبێژێکی گەورەی!!
بەرامبەر تۆ هەموو شتێکم بیرچووە
دەخیلە تۆ لە کوێ دەرچووی! چیت خوێندووە؟!
- هێندە چاوی تۆم خوێندووە
هێندەی مەیلی تۆم خوێندووە
ئەوەندە هیچ کتێبێکی پیرۆزی کەم.. نەخوێندووە
خۆتت بۆچی لە بیر چووە
تۆ بەرگ و زنجیری زێڕی
قورئانێکی بەخشراوی
بە گەردنما هەڵواسراوی
لە نێوانی مەمکەکانما..
تێبینی: دیالۆگەکانی ئافرەتەکە هی خاتوونێکی هاوڕێی قوتابیم بوو تەنیا هەندێ دەستکاری هونەرییم لە فۆرمەکەیدا کردووە.