بە یادی چاوەکانت دایمەن من مەست و حەیرانم

لە کتێبی:
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
بەرهەمی:
ئەحمەد موختار جاف (1896-1935)
 1 خولەک  1596 بینین
بە یادی چاوەکانت دایمەن من مەست و حەیرانم
لە عیشقی قامەتت قوربان وەکوو زوڵفت پەرێشانم
ئەوەندە من لە هیجری وەسڵی تۆ زاری ئەکەم جانا
وەکوو داوێنی ئەڵوەن دایمەن من سوورەدامانم
لەبۆ جاڕووبی ڕێگەت حازرم دایم گوڵی ڕەعنا
بە گۆزەی پڕ لە ئاوی دیدە و دوو گەسکی موژگانم
سەلیبی زوڵفی تۆم خستۆتە گەردن بووم بە نەسرانی
ئیتر قوربان بکە ڕەحمێ نە دینم ما نە ئیمانم
ئەوەند ئەحمەدناسناوی ئەدەبی کە مەدحی ڕوویی تۆی کرد شێت و ڕیسوا بوو
بە خەللاقی زەمین لەم شیعرە چاتر بەندە نازانم