سەیری کەن خەڵقینە توخوا حاڵەتی زاری وەتەن

لە کتێبی:
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
بەرهەمی:
ئەحمەد موختار جاف (1896-1935)
 1 خولەک  922 بینین
سەیری کەن خەڵقینە توخوا حاڵەتی زاری وەتەن
چەند پەرێشانە لەبەر غەفڵەت هەموو کاری وەتەن
وەختی تێکۆشانە ئەی قەومینە غەفڵەت تا بەکەی
وا خەزانی کردووە ئێستێکە گوڵزاری وەتەن
خۆ وەتەن ئەمڕۆ نەخۆشە ئەم تەبیبی حازیقە
چی ئەبێ بیکا موداوا قەلبی بیماری وەتەن
کوانێ خەڵقینە لەکوێن فیرقەی مونەووەرتینەتان
چونکە ئەو فیرقە ئەزانن دەرد و ئازاری وەتەن
من بە باغ و گوڵستانی جەننەتی ناگۆڕمەوە
خاکی ئەو جێگەی کە کوردە نەشتەری خاری وەتەن