نموونەی ڕوویی تۆیە پەڕڕەیی گوڵ

لە کتێبی:
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
بەرهەمی:
ئەحمەد موختار جاف (1896-1935)
 1 خولەک  1607 بینین
نموونەی ڕوویی تۆیە پەڕڕەیی گوڵ
فیدات بم ئەی بەنی جەرگ و پەڕەی دڵ
توخوا ئەی گوڵ بەسە تۆ ناز و عیشوە
چییە ڕەحمێ بکەی جارێ بە بولبول
نیگارا چی ئەبێ ماچێ کەرەم کەی
بکەی مەقسوودی ئەم بیمارە حاسڵ
وەکوو ناڵینی من وایە لە عیشقت
فوغان و زەمزەمەی بولبول لەسەر چڵ
بە توندی بەس بڕۆ، بێ، ڕۆحەکەی من
بە چاوما پێ بنێ با بەس بکا گل
مەحاڵە تەرکی ساقی و یار و بادە
بەسە واعیز مەکە توخوا قسەی زل