بەحری «وافر»

لە کتێبی:
بەدیع و عەرووزی نامی
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
 3 خولەک  805 بینین
«وافر» بەحرێکە شەش «مفاعیلن»
تەواوی ئەکا گوێ بگرە لە من
دوو «عروض»ی هەن لەگەڵ سێ «ضرب»ا
وەها مەشهوورە لەلای ئودەبا
«عروض» یەکەم خۆی و «ضرب»ەکەی
هەردوو «مقطوع»ن، باشە تێی بگەی
«عروض»ی دووهەم بڵێ «مجزوء»ە
دوو «ضرب»ی هەیە وەها «مقروء»ە
یەعنی «مجزوء»ن، بەڵام دووهەمیان
«عصف»ی تیایە ئەی برای خۆش خوان
***
بڵێن بەو دڵبەرە نامیناسناوی ئەدەبی غەریبە
گەلێ موحتاجی دەرمانی تەبیبە
نەخۆشینی لەسەر فەحسی تەبیبان
نەخۆشینی دڵە و دووریی حەبیبە
نییە چاری بەغەیری وەسڵی دڵبەر
لە وەسڵیش مانیعە ئەو بەد ڕەقیبە
حەبیبیشم لە چەرخا بێ میسالە
بە وێنەی جەوهەری فەردی عەجیبە
کریم ابن الکریم ابن الکریمعەرەبیە
نسیب ابن النسیب ابن النسیبعەرەبیە
سیفاتی بەرزی یارانی لەلایە
حسیب ابن الحسیب ابن الحسیبعەرەبیە
ڕەسووڵی هاشمی نیسبەت قوڕەیشی
بە بێ خوێندن بە زاتی خۆی ئەدیبە
لە عەدنانە و لە ئیسماعیلی عالی
لە ئیبراهیمە ئەم زاتە نەجیبە
«محمد»، «احمد» و «محمود»ە ناوی
فیدای بم ناوەکەی خەیلی عەجیبە
سنەوبەر سوورەتە و سیرەت فریشتە
وەنەوشە بۆنە، ڕێحانەی غەریبە
بلوورە گەردنی ڕوخساری بەدرە
غەڵەت هاتم هەتاوی زۆر قەریبە
بە بێ دەرز و بە بێ دەوری ئەدیبان
حەبیبم گەورە زانایە و ئەدیبە
یەدی بەیزای هەیە یارم بە ئیعجاز
بەرابەر بەو کەسە مەشرەب ڕەقیبە
موبارەک ناوە، ئاهوو چاوە، دڵبەر
گوڵی ڕەوزەی مەدینەی زۆرعەجیبە
حەبیبی من حەبیبێکی وەهایە
تەبیبی قاتیبەی دەردی غەریبە
ئەگەر ئەو بێتە لام ساغم وەکوو ڕۆح
کە ون بوو لێم ئیتر مەرگم قەریبە
جگەر بوریان و چاو گریاوی یارم
هەموو دەرمانی دەردم لای حەبیبە
نیگاهێ ئەر بکا بۆ هەر نەخۆشێ
لەشی بۆ ئەو نیگاهە موستەجیبە
بە هەر شوێنێکەدا ڕاببورێ
ئەڵێی فیردەوسی جەنناتی قەریبە
شنۆی وێنەی نەسیمی سوبحە ئەر بێ
لەبۆ تەسکینی دڵ عەینی تەبیبە
نەسیمی نیسبەتی ئەو بۆن بکا دڵ
حەیاتی جاویدانی بۆ نەسیبە
هەتا ڕۆژی قیامەت چوست و چالاک
لە عەرسەی مەحشەرا خاوەن ڕەکیبە
یەکێ ئەر بێ سەلاتێک و سەلامێ
بنێرێ بۆ مەقامی ئەو حەبیبە
ڕجای هەرچی بکا لای زاتی باری
بە مەرجێ بۆ مرادی بێ قەریبە
ڕجام وایە ڕجاکەی وەربگیرێ
لەلای ئەو زاتە بۆ داوا موجیبە
لە بەحری «وافر»ی ئیحسانی یارا
ئەکا نامیناسناوی ئەدەبی تەمەننایێ قەریبە
خودا بۆ خاتری پایەی «محمد»
پەنای نامیناسناوی ئەدەبی بدە تۆ لەو ڕەقیبە