بەحری «کامل»
لە کتێبی:
بەدیع و عەرووزی نامی
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
4 خولەک
947 بینین
«کامل» بەحرێکە شەش ئەجزای هەیە
«متفاعلن» تەفعیلەی وەیە
سێ «عروض»ی هەن لەگەڵ نۆ «زرب»ا
هەموو مەقبووڵن لەلای ئودەبا
یەکەم «عروض»ی ساغ و قایمە
سێ «ضرب»ی هەیە یەکەم «سالم»ە
دووهەم «مقطوع»ە، سێهەم «ضرب»ەکەی
«مقطوع»ە و «مضمر» لەسەر یاسای خۆی
«عروض»ی دووهەم «مقطوع»ە بەناو
دوو «ضرب»ی هەیە بەبێ چاو و ڕاو
یەکەم بە وێنەی «عروض»ەکەیە
یانێ «مقطوع»ە، دەردی کەی نییە
«ضرب»ی دووهەمی «مقطوع»ە و «مضمر»
«فصل علی سید البشر»
«عروض»ی سێهەم وەسفی «مجزوء»ە
چوار «ضرب»ی هەیە بە حەق «مقروء»ە
«مرفل» یەکەم، «مدیل» دووهەم
«مجزوء» سێهەم، «مقطوع» چوارەم
***
موتەفائیلم بە کەرامەت و بە سەماحەتت
موتەکامیلم بە نەوالی فەیضی سەلاحەتت
موتەنەوویرم بە مەعاریف و بە عیبارەتت
موتەفەکیرم بە لەوامیح و بە ئیشارەتت
دڵ ئینتیزارە بە لوتفی زاتی مونەووەرت
کەی بێ بگا بە خەڵاتی بەرزی شەفاعەتت
دڵ وەک هەتاوە بە مەرجی هەتاوی نوور
دابێت و لێی بدا بە نەوالی سەماحەتت
عالەم موزەیینە بە فویووزاتی زاتی تۆ
ئادەم موشەڕڕەفە بە سەر و تاجی عیززەتت
ئەو عالیمەی عیلمی ببێ بە مەقامی تۆ
موتەئەککیدم کە ئەگا بە فەیزی کەرامەتت
فەرزە سوپاسی نیعمەتی دینی مەحەممەدی
فەرزە خولووس و خیدمەتی دین و شەریعەتت
ئاسانە فەهمی دەرزی بونوودی ڕیسالەتت
«فوق الصریح»ە جوملە کەلام و عیبارەتت
جوودی وجوودی تۆیە فویووزاتی ئادەمی
نووری شوهوودی تۆیە مەقاماتی ئوممەتت
نامیناسناوی ئەدەبی عوڵام و بەچکە غوڵامێکی خالیسە
شایانە بێتە سێبەری ئاڵای شەفاعەتت
***
شاهی ڕیسالە ساحیبی ئەسراری ڕەهبەری
ئەنواری تۆیە چەترە لەسەر فەوجی ئوممەتت
ڕوخساری تۆیە مەعدەنی ئەنواری کائینات
ئەسراری تۆیە مەنبەعی ئەسراری ئوممەتت
هەر ڕۆحی تۆیە مەنشەئی ئەنواری عاریفان
یەعنی عولوومی حیکمەت و یاسای شەریعەتت
موستەلهەمێکی جیهان پڕ بووە لە فەیزی تۆ
فەیزی وجوودی تۆیە فویووزاتی ئومەتت
بەهرەم تەفائولە بە وجوودی موبارەکت
چارەم تەکامولە بە مەقامی تەریقەتت
تۆی ڕەهبەرێکی ڕەحمەتی للعالمینعەرەبی هەموو
تۆی سەروەرێکی ساحیبی تەنویری ئوممەتت
هیوام وەهایە من لە سەخای و سەماحەتت
حەللی مەشاکیل و ڕەفعی مەقامی ئوممەتت
هیوام وەهایە ئاخری کاری سەدیقەکان
شایستە بێ بە بەقای لوتف و عەفو و ڕەحمەتت
ئەو عاقڵەی کە یاوەری باشە بە جاهی تۆ
مومکین نییە کە بە بێ بەهرە بێ لە ڕەحمەتت
ئەو جاهیلە کە جەسارەت ئەکا بە جاهی تۆ
شوبهە نییە بە دڵ کە ئەگاتە عوقووبەتت
بەو پایە جوانە وا لە ڕەئووف و ڕەحیمەدا
بەو پایە بەرزە واریدە بۆ کەرامەتت
***
داوا ئەکەم لە حەزرەتی ڕەهبەر نەزارەیێ
بۆ قەلبی پڕ کودوورەتی نامیناسناوی ئەدەبی لە پڕخەوی
ئەو ڕەهبەرەی کە پشتی سەری خۆی ئەدی بە چاو
ئەو ڕەهبەرەی کە کاشیفە بۆ سیڕڕی مەعنەوی
ئەو ڕەهبەرەی کە پایە بوڵندە لەلای خودا
بۆیە بوراقی بۆ چوو بە شەو بوو بە شەوڕەوی
جا میسلی بەرقی خاتیفی عالی بە هاتوچو
ڕۆیی لە مەسجیدی حەرامەوە تا قودسی مەعنەوی
جا پاس لیقا بە گەلی ئەنبیا و نوێژی حەق
سەرکەوت لە ئاسمان و سیدرە هەتا عەرشی مەولەوی
هەتتا سەما و سیدرە و عەرش و ماوەرا
پیرۆز ببن بە جاهـ و مەقامی وەکوو زەوی
تا دەس بدا مەقام و موناجاتی زاتی حەق
تا وەرگرێ خەڵاتی خودا و جاهی مەعنەوی
یەعنی خەڵاتی نویژی شەو و ڕۆژی دینەکەی
پێنج فەرزی نوێژی بە پەنجا سەلاتی موستەوی
جا هاتە خوارەوە حەزرەتی ڕەهبەر بە عیززەوە
بۆ شوێنی خۆی لە کەعبە و مەیدانی سەر زەوی
قوربانی عارەقی گوڵی ڕووی تۆیە ڕۆحەکەم
نامیناسناوی ئەدەبی ئەگەر نمێکی لەو عەرەقەی بە دەس کەوێ
نامیناسناوی ئەدەبی کە پاسەبانە لەبەر ئاستانی ساه
بۆ خۆی ئەڵێ بە خۆی لە شەوا حاریسی ئەوی
مانگانە گەر نەبێ بە بەراتی کەرەم ئەژی
ڕوئیەت ئەگەر نەبێ بەسە ڕوئیا و خەوی شەوی