بەحری «متدارک»
لە کتێبی:
بەدیع و عەرووزی نامی
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
1 خولەک
687 بینین
بەحری «متدارک» بە هەشت ئەجزایە
«فاعلن» هەشت جار دێنرێتە کایە
«عروض» و «ضرب»ی هەموو سالمە
ئەمە ئەزانێ ئەوەی عالمە
وا بەم قەسیدە نموونەی دێنم
بە خوێندەواری تێئەگەیێنم
***
شاهەکەم، ماهەکەم، سەروەرم، دڵبەرم
بولبولی سەر چڵم، عاشقی ڕووی گوڵم
ڕەهبەرم، دڵبەرم، کارەبای ڕاسەرم
عاشقی سادقم ڕێگە با داگرم
تاوی تۆ دای لە دڵ، دڵ بەوە هاتە کوڵ
بەردەوام کوڵ بە کوڵ چ لە ڕۆژ چ شەوا
بەرقی تۆ وەک هەتاو، دای لە دڵ تا هەناو
بۆ لەسم بووی بە چاو، دەرکی من وا لەوا
خادیم و چاکیرم، بێ سەدا حازرم
بۆ عەمەل شاترم، وام لە حەول و دەوا
ئاسکی ناسکی کێوی نەک ماڵەکی
کاشکی شوانی ئەبوم تا نەنووم لە شەوا
نامیناسناوی ئەدەبی زۆر سامییە، مەشرەبی «جامی»یە
ئەو لەگەڵ «خواجە»دا، من لەلای شای ئەوا