بەحری «منسرح»
لە کتێبی:
بەدیع و عەرووزی نامی
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
2 خولەک
735 بینین
بەحری «منسرح» ئەجزاکەی شەشن
هەموو مەوزوون و ڕێک و دڵکەشن
دوو «مستفعلن» مابەینی ئەوان
یەک «مفعولاتن» مەوزوون و زۆر جوان
ئەم سێ میزانە تەکرار کەرەوە
بەحری «منسرح» بە حەق تەواوە
سێ «عروض»ی هەن لەگەڵ سێ «ضرب»ا
مەقبوولن لەلای جەمعی ئودەبا
عەرووزی یەکەم وەسفی «مطوی»یە
زربەکەیش عەینی وەها مەروییە
ڕەوایان داوە «مفعولاتن» وا
بە «طی» ببێتە «فاعلات» لەوا
«عروض»ی دووەم «منهوک»ە و «موقوف»
«عروض»ی سێهەم «منهوک» و «مکسوف»
«ضرب»ە کانیشیان وەکوو خۆیانن
لەگەڵ عیللەتا هێشتا جوانن
***
دڵبەر لەلام زۆر جوانە زۆر موحتەرەم
شیرین وتە، خاوەن ویقار، خاوەن کەرەم
هیوام هەیە کە کاتی خۆی بڕوانێ بۆم
تا ڕێ بکەم بە مەحشەرا بەبێ ئەلەم
ئیزنی درا وەکوو چرا ڕوون کاتەوە
دڵی هەموو ئەتباعی خۆی بێ زیاد و کەم
ڕەببی بە پایەی زاتی ئەو ڕەحمێ بکە
نەمرم بە غەم، بێ خاڵ و عەم، بە دەرد و غەم
نامیناسناوی ئەدەبی بە دڵ عاشقە، وێنەی کەمە
بڕوانە بۆ عاشقەکەت «یا ذا الکرم»
لەسەر وەلا پایەی عولا کەوتە دەسم
بە حەمدی حەق لە حوببی ئەو خۆش نەفەسم
تا گوڵ هەیە و تا دڵ ببێ من هەر ئەمەم
بە حەق دەروونم پڕ بووە لە دەرد و غەم
نامیناسناوی ئەدەبی لەگەڵ حوببی ئەوان هاتە جیهان
بۆیە وەها مەحرەمە بۆ ئەهلی حەرەم