بۆ ئومێدی زیندەگانی قووتی غەم جەم جەم دەخۆم

لە کتێبی:
دیوانی عاسی
بەرهەمی:
مەلا مستەفای عاسی (1885-1975)
 1 خولەک  961 بینین
بۆ ئومێدی زیندەگانی قووتی غەم جەم جەم دەخۆم
کەوتمە داوی پەرچەم و هەم زوڵفی پڕ خەم خەم دەخۆم
سەد کە دایم من خەریکی عەیش و نۆش و عوشرەتم
بۆیە بێتەئسیرە جانا میحنەتیش دەم دەم دەخۆم
جێژنی قوربانە سبەینێ وەختی وەسڵە بۆ تەواف
شەربەتی دیداری یار و چاوەیی زەم زەم دەخۆم
مەیلی وەسڵ و دەردی دووری کردییە ضيق النفسعەرەبی
چیم لە ژیانە بۆ نەجاتی دەست هەناسەم سەم دەخۆم
یار ئەگەر چە جار بە جاریش خۆی نیشانی من ئەدا
بۆنی گوڵزاری کە ناکەم بەو دەماغەم غەم دەخۆم
قسمەتی ڕۆژی ئەزەل بوو عاسیناسناوی ئەدەبی غەمناکی ئەتۆ
ئەزیەت و جەور و جەفا و میحنەت و هەم هەم دەخۆم