لە ئامووشۆیی خزمەت تۆ تکا ئاوی حەیا قوربان
لە کتێبی:
دیوانی عاسی
بەرهەمی:
مەلا مستەفای عاسی (1885-1975)
1 خولەک
1092 بینین
لە ئامووشۆیی خزمەت تۆ تکا ئاوی حەیا قوربان
وەکوو دێوانە وا ڕۆیم منی سەرگەشتە سەرگەردان
نەسیبی من ئەزەل وابوو کە هەر دێوانە بم دائیم
وەکوو مەجنوونی خێڵی حەی خەریک بم من لە سەر هەردان
مەفەرموو بێوەفا دەرچوو لەسەرعەهدی قەدیم ماوم
لەبەر بێلوتف و مەیلی تۆ گرفتارم بەچەند دەردان
لە ئەو ڕۆژە وەکوو گرتم بە دەست و دەم کە دامانت
لە عەرسەی قیامەتیش قوربان نییە قەت فیکری دەست بەردان
لە بەینی تۆ و من یاڕەب ڕەقیب هەر کوێر وڕووڕەش بێ
پەراگەندەی وڵاتی کرد منی موخلیس وەکوو جەردان
ئەوا ئەی گوڵ ئەمن ڕۆیم خوداحافیز لە خزمەت تۆ
ئەتۆش جارجار دوعا فەرموو لەبۆ بولبول وەکوو مەردان
خەیاڵی وەسڵی باڵای تۆ بەتاڵ نابێ لەلای عاسیناسناوی ئەدەبی
هەتا ئەو ڕۆژە دەینێنە کەلێنی قەبر و دووبەردان