حەکیم چەپەری مردن جەهلی مورەکەب دوو سۆفی...
حەکیم: چەپەری مردن.
جەهلی مورەکەب: دوو سۆفی لە یەک شوێنا.
«دەروی بە ڕەحمەت»: لەفزی سێ تەڵاقە.
«بەدبەخت»: ئەو کەسەیە، کە بە دەست کچەوە گیری خواردبێ.
«ماچ»: دەڵاڵی ئەو شتەکە.
«خێرخوا»: ئەو کەسەیە کە پیرەژنێک بە وانێکێک بلاوێنێتەوە.
«ڕەسووڵ»: خێری خوای دوژمنان.
«خاوەن پایە»: دوژمنی هەموو کەس.
«سەردار لەشکر»: پەتی گەسک.
«فەقێ»: هەر برسی.
«چەپەر»: خزمەتکاری خۆڕایی.
«پیاوی ئازا»: بە پیر مردنەوە چوو.
«داستاننووس»: پشیلەی مڵاز لە کونی مشک گرتوو.
«نەخۆش»: سەرمایەی دوکتۆر.
«بەڵا جەوی»: لۆتی نوێژکەر.
«واعز»: ئەوەی بیڵێت و نەیکات.
«خۆشبەخت»: کەسێکە کە هەرگیز ڕووی حاکم و حەکیم نەبینێت.
«ژیری»: هەگبەی هەموو جۆرە باس و خواسێک.
«خاوەن ئەقڵ»: ئەو کەسەیە کە ئەقڵی گوزەران و ژیانی نییە.
«خوڵام»: ژنی نەزۆک.
«دێوانە»: ڕێگر.
«مەلازادە»: کتێبفرۆشی بە هەرزان و تاڵان.
«ئەولاد»: خۆشی دڵ و ئازاری گیان.
«بێ مەزە» :وشکە مەعرەفەت.
«بێ خەم»: ئەو کەسەیە کە هەر بە کۆڵانانا بە هیچ و پوچ ئەسووڕێتەوە.
«کەروێشک»: لەشکری شکاو.
«سەرگەردان»: لووسکەی بێ مشتەری.
«بەرتیل»: گێڕی ئۆتۆمۆبێل.
«هاوشاری»: کەسێکە کە هەر لە باو و باپیریەوە، عەیبی یەکێکی تر هەر لە باو و باپیریەوە ئەزانێ.
«مورتەد»: برا لە ماڵی خوشکدا.
«دڵتەنگ»: باوک لە ماڵی کچدا.
«ناچار»: قەرزار.
«ئەکابر»: بەنگێشی پەنامەکی.
«هیچ»: وڵامی ئیشی خراپ.
«زستان»: ئاوی کەپوو.
«هاوین»: کێری درێژ.
«فاتحە»: سەرمایەی دەرۆزەکەر.
«{arبسمیللا}»: ئەگەر تێری، مەخۆ.
«باوەحیز»: ئەو کەسەی لە نیشتمان هەڵدێت.
«ماچ»: دیسان بەرکۆڵی وانێکەکە.
«تەوبە»: پشتیوانی گومڕاهان.
«حافزی قورئان»: گویندەی خو.
«شکات»: بێزاری لە دۆستە کۆنەکان.
«فەلاکەت»: ئەنجامی زانیاری.
«پیسی»: شتێکە لە هەنگوێن شیرینتر بێ.
«پارەدار»: بێ ئیشتها.
«متوکل»: چاو لە دەرگا.
«داخدار»: باوکێ بە ناوی کوڕەوە ناو دەرکا.
«مردووشۆر»: ئەو کەسەیە کە کێرێک ئەشوا هەڵناستێ.
«هەر بەڕۆژوو»: وانێکی پیرەژن.
«خوانی یەغما»: ئەو کوڕەیە، کە ئەکەوێتە بەر پەلی ئاغاگەلێ هەتیوباز.