خەلیفە حەمەساڵح هەبوو لە سولەیمانی خەلیفەی...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  756 بینین

خەلیفە حەمەساڵح هەبوو لە سولەیمانی خەلیفەی ماڵی شێخ بوو. ڕۆژێک خۆی کۆ ئەکاتەوە و ئەچێ بۆ زیارەتی ماڵی شێخ. شەوێ ئەچێتە دێی «تەڕەمار» و ئەچێتە مزگەوت. بە ڕێکەوت بەچکە دەروێشێکی جوانکەلەش لەوێ ئەبێ. خەلیفە حەمە ساڵح مرخی لێ خۆش ئەکا. فەقێکان هەست بەمە ئەکەن، لە نیوەشەوا ئەچن بە هێواشی بەچکە دەروێش لە شوێنەکەی خۆی هەڵئەگرن و ئەیگوێزنەوە بۆ لایەکی تر. مجەورێکی گژن لەوێ ئەبێ کە ڕقیان لێ ئەبێ، ئەو ئەخەنە شوێنەکەی. خەلیفە حەمە ساڵحیش ئاگای لەمە نییە، لە پاش نیوەشەو ئەچێتە لای کابرا و لێی توند ئەکا. کابرا هاوار ئەکا یا غەوسی گەیلانی! خەلیفە حەمە ساڵح ڕائەچەنێ و ئەڵێ من یاغەوسی گەیلانی، لە قوزی دایکی ئەوە بەم تۆی خستۆتە شوێنی ئەو.