شێخ محەمەدی بەرزنجی جارێک لە سولەیمانی...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
891 بینین
شێخ محەمەدی بەرزنجی جارێک لە سولەیمانی لە مزگەوتی گەورە وەعزی ئەدا، شێخ مەحموود و سەی نووری و عالەمێکی زۆری لێ بوو، وەعزەکە ئەو ڕۆژەی لە بابەت خراپی عەرەقخواردنەوەوە بوو، وتی: ئەو عالەمە چەند بێ عەقڵن؟ بۆ کەیف و خۆشی نیو سەعات ئەچن دە قڕان ئەدۆڕێنن ئەیدەن بە قاپێ عەرەق قوزەڵقورتی ئەکەن. عزەتی فاتە لە کۆڕەکەدا بوو هەر کتوپڕ هەستا و وتی: دە سا شێخ بەو مەرقەدی کاکە حەمەدە ئەگەر وابێ چوار قڕانیان خەلەتاندووی، قاپێ عەرەقی زۆر چاک بە ڕوپیە و نیوێکە شێخ مەحموود ئەوان هەموو دەست ئەکەن بە پێکەنین.