شەوێک دز ئەچێتە ماڵی فایەق بێکەس لە هەڵە...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
897 بینین
شەوێک دز ئەچێتە ماڵی فایەق بێکەس لە هەڵەبجە، دزە هەر چەند ئەگەڕا لە کاغەزە شڕە بەولاوە هیچی تری بەر پەل ناکەوێ، دزە هەر لە بەر خۆیەوە بۆڵەی دێ. فایەقیش بەخەبەر ئەبێ هیچ دەنگ ناکا لە ئاخرا قاقا دەس ئەکا بە پێکەنین. دزە ڕائەچەنێ و ئیش لە ئیش ئەترازێ ناچار ئەڵێ: مردووت مرێ بە حاڵ و باڵی ماڵە جوانەکەت پێئەکەنی؟ بە چی پێئەکەنی؟ فایەقیش ئەڵی: مردووی خۆت مرێ، من بە عەقڵی تۆ پێئەکەنم ئەوی کە من بە ڕۆژی ڕووناک ناتوانم پەیدای کەم تۆ ئەتەوێ بە شەوی تاریک بیدۆزیتەوە؟ بڕۆ بە ڕێی خۆتەوە. پاشان لێک ئاشکرا ئەبن و ئەبن بە دۆست.