دوو کابرای خۆشناو بۆ ترێ فرۆشتن ڕێگایان ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  777 بینین

دوو کابرای خۆشناو بۆ ترێ فرۆشتن ڕێگایان ئەکەوێتە ئەو دەشتی دزەییەوە بە لای گوندێکا تێ ئەپەڕن، سەیر ئەکەن وا یەکێک لەسەر بانێک هەر دوو دەستی خستووەتە بنا گوێی و دەنگێکی لێوە دێت. یکێکیان لای وا ئەبێ ئەم کابرایە: هەی ترێ، ئەکا. زۆری پێ ناخۆش ئەبێ. ئەڵێ: وا ترێ لە می گوندەی هەنە با بچین لۆ گوندێکی کە. ئەویکەیان ئەڵێ: کورە مار وێران نەبی ئەوە هەی ترێ نییە. ئەوە بانگی دەدرێ.

ئەڵێ: بانگی چنە؟ ئەڵێ: کورە چما نازانی، بانگی حەمەدی ڕیسوان. ئەڵێ: چما بانگی حەمدی ڕیسوان چنە؟ ئەڵێ: کورە چنە؟ یانی دە وەرنە نوێژان، دە وەرنە نوێژان!