لە هەرای شێخ مەحموودا دەستەی شێخ مەحموود...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  638 بینین

لە هەرای شێخ مەحموودا دەستەی شێخ مەحموود بە کێوی جاسەنەوە بوون. تەیارە هاتبوو دابوونیە بەر بۆمب و بۆردمان. خەڵکەکەش لە هەموو تیرەیەکی تێدا بوو: لە جاف، لە بەرزنجی، لە بڵباس. لە خەڵکی سلێمانی. تەیارەکە شپرزەی کردبوون هەر یەکە لە بنە دەوەنێکا خۆیان شاردبوەوە. دوو کابرای جاف یەکێکیان کەوتبووە سەر شاخەکە یەکێکیان لە خوارەوە بوو. ئەوەی خوارەوە بانگی ئەکرد لەوەی سەرەوە پێی ئەوت: ئا، مارف! کوچکت لێ وارێ تۆ نزیکتری وەلای خواوە بانگی لێکە بەڵکوو لەم ئاگرەی قۆرەتە دەربازمان بکا! ئەوی لای سەروویش ئەیوت: کورە گووت لێ وارێ ئەم تەیارە بێفەڕە لای خواری ڵێ بڕیگمەسەوە؛ بووزەم نایگاتێ!