دیدەکەم لەو ڕۆژەوە من ئاشناتم ڕۆحەکەم
لە کتێبی:
دیوانی بێخود
بەرهەمی:
بێخود (1879-1955)
2 خولەک
9604 بینین
دیدەکەم لەو ڕۆژەوە من ئاشناتم، ڕۆحەکەم
ئاشنایێکی بە گیان و دڵ فیداتم، ڕۆحەکەم
پەڕتەوی ڕووی تۆم کە دی لەو ساوە وەک روحُ البَيانعەرەبی
هەر خەریکی سەیری سوورەی والضُّحىعەرەبیتم، ڕۆحەکەم
تا لە چاوی مورشیدی تۆ بەیعەتم وەرگرتووە
ڕۆژ و شەو مەجزووبی حەوشی خانەقاتم ڕۆحەکەم
دڵ ئەگەر مەفتوونی دانەی خاڵەکەی سەرگۆنەتە
خۆم ئەسیری پەرچەمی داوی بەڵاتم ڕۆحەکەم
تۆ کە لۆرتی حوسنی ئەمڕۆ، فەرزە من بێ بەش نەکەی
موستەحەققی ڕووت و موحتاجی زەکاتم، ڕۆحەکەم
من بە قووتی وەسڵی ئێوارە و سبەینێی تۆ ئەژیم
تۆ خودا تۆش نەیبڕی مووچە و بەراتم، ڕۆحەکەم
شەو ئەزانی بۆ چی هەر دەور و خولی ڕووی تۆ ئەدەم!؟
تا بزانی من کە پەروانەی چراتم، ڕۆحەکەم
بشمرم خاکم لەپاش سەد ساڵ ئەڵێ وەک سامناوی تایبەتی نووحناوی تایبەت
ئەی مەسیحا چاوەڕێی یەک مەرحەباتم ڕۆحەکەم
تووشی تیغی نازی تۆ بووم تازە توخوا لێم گەڕێ
با شەهادەت بێ بە ئەسبابی نەجاتم، ڕۆحەکەم
جائیزەی ئەم شیعرە نازدارانە بێخودناسناوی ئەدەبی عەرز ئەکا...
کافییە بەم نەوعە لوتفت بۆ خەڵاتم، ڕۆحەکەم