کاکا کابرا شە شەو و ڕۆژ خە خەریکی بەزمە

لە کتێبی:
دیوانی بێخود
بەرهەمی:
بێخود (1879-1955)
 1 خولەک  483 بینین
کاکا کابرا شە شەو و ڕۆژ خە خەریکی بەزمە
خەخە خەڵقیش لە لە داخا ئە ئەکاتن شیوەن
تۆ تۆ تۆ وا لە لەبەرتا سە سە سەڵتەی حەڵەبی
مممن وا لە لەبەرما پا پا پاڵتۆی جەرمەن
مممن هەم نە نەخۆشم چە چە چەشنی تۆ تۆ تۆ
تۆ تۆ تۆ هەم نە نەخۆشی چە چە چەشنی مممن