لە یارانی وەفاداران ئەدیبێکی زەکی مابوو

لە کتێبی:
دیوانی بێخود
بەرهەمی:
بێخود (1879-1955)
 1 خولەک  834 بینین
لە یارانی وەفاداران ئەدیبێکی زەکی مابوو
لەپڕ پشتی لە دنیا کرد و ڕووی بۆ موڵکی عوقبا بوو
ئەمینی عاسیمەی غیرەت، زەکی بەگناوی تایبەت خادیمی میللەت
دەبیری مەکتەبی قودرەت، وەزیری شاری بەغداشوێن بوو
بە یادی زیارەتی خاکی وەتەن هات بۆ سولەیمانیناوی تایبەت
کەچی ناگەهـ وەفاتی کرد و ڕۆحی جەننەتارا بوو
بڵا با ناڵە هاودەم بێ، قەدی چەشنی ئەلف خەم بێ
زیای ڕۆژی فەرەح کەم بێ، شەوی غەم زوڵمەت ئەفزا بوو
لە بێخودناسناوی ئەدەبی ساڵی کۆچی ئەو زەعیمەم پرسی و فەرمووی:
کە بەدری بورجی عیرفان و مەعارف ئیمشەو ئاوا بووحسێبی ئەبجەد: کە بَدْرِ بُرْجِ عِرْفانُ مَعارِف اِمْشَوْ آوا بُو =