لە یارانی وەفاداران ئەدیبێکی زەکی مابوو

از کتاب:
دیوانی بێخود
اثر:
بیخود (1879-1955)
 1 دقیقه  778 مشاهده
لە یارانی وەفاداران ئەدیبێکی زەکی مابوو
لەپڕ پشتی لە دنیا کرد و ڕووی بۆ موڵکی عوقبا بوو
ئەمینی عاسیمەی غیرەت، زەکی بەگاعلام خادیمی میللەت
دەبیری مەکتەبی قودرەت، وەزیری شاری بەغدامکان بوو
بە یادی زیارەتی خاکی وەتەن هات بۆ سولەیمانیاعلام
کەچی ناگەهـ وەفاتی کرد و ڕۆحی جەننەتارا بوو
بڵا با ناڵە هاودەم بێ، قەدی چەشنی ئەلف خەم بێ
زیای ڕۆژی فەرەح کەم بێ، شەوی غەم زوڵمەت ئەفزا بوو
لە بێخودتخلص ساڵی کۆچی ئەو زەعیمەم پرسی و فەرمووی:
کە بەدری بورجی عیرفان و مەعارف ئیمشەو ئاوا بووحساب ابجد: کە بَدْرِ بُرْجِ عِرْفانُ مَعارِف اِمْشَوْ آوا بُو =