دیدەکەم لەو ڕۆژەوە من ئاشناتم ڕۆحەکەم
از کتاب:
دیوانی بێخود
اثر:
بیخود (1879-1955)
2 دقیقه
9547 مشاهده
دیدەکەم لەو ڕۆژەوە من ئاشناتم، ڕۆحەکەم
ئاشنایێکی بە گیان و دڵ فیداتم، ڕۆحەکەم
پەڕتەوی ڕووی تۆم کە دی لەو ساوە وەک روحُ البَيانعربی
هەر خەریکی سەیری سوورەی والضُّحىعربیتم، ڕۆحەکەم
تا لە چاوی مورشیدی تۆ بەیعەتم وەرگرتووە
ڕۆژ و شەو مەجزووبی حەوشی خانەقاتم ڕۆحەکەم
دڵ ئەگەر مەفتوونی دانەی خاڵەکەی سەرگۆنەتە
خۆم ئەسیری پەرچەمی داوی بەڵاتم ڕۆحەکەم
تۆ کە لۆرتی حوسنی ئەمڕۆ، فەرزە من بێ بەش نەکەی
موستەحەققی ڕووت و موحتاجی زەکاتم، ڕۆحەکەم
من بە قووتی وەسڵی ئێوارە و سبەینێی تۆ ئەژیم
تۆ خودا تۆش نەیبڕی مووچە و بەراتم، ڕۆحەکەم
شەو ئەزانی بۆ چی هەر دەور و خولی ڕووی تۆ ئەدەم!؟
تا بزانی من کە پەروانەی چراتم، ڕۆحەکەم
بشمرم خاکم لەپاش سەد ساڵ ئەڵێ وەک ساماعلامی نووحاعلام
ئەی مەسیحا چاوەڕێی یەک مەرحەباتم ڕۆحەکەم
تووشی تیغی نازی تۆ بووم تازە توخوا لێم گەڕێ
با شەهادەت بێ بە ئەسبابی نەجاتم، ڕۆحەکەم
جائیزەی ئەم شیعرە نازدارانە بێخودتخلص عەرز ئەکا...
کافییە بەم نەوعە لوتفت بۆ خەڵاتم، ڕۆحەکەم