ئەرێ تەرسا بەچە، گورجی ڕەوش، مەزهەب مەسیحایی

لە کتێبی:
دیوانی ئەدەب
بەرهەمی:
عەبدوڵڵا بەگی میسباح دیوان (1859-1916)
 2 خولەک  1019 بینین
ئەرێ تەرسا بەچە، گورجی ڕەوش، مەزهەب مەسیحایی
فەرەنگیی خووی، نەسارا تینەتی گەبری کلیسایی
بەڵای ئێران و فیتنەی ڕۆم و شۆخی تورک و ماهی کورد
نیگاری بەڵخ و شاهی هیند و تورکی چین، بەڕەعنایی
مونەققەش سورەت و ڕەنگی، مەگەر ئەرتەنگی ئەرژەنگی
مقەووەس ئەبرۆی مشکین، مەگەر تەسویری لەو شایی
مەگەر هەمسایەیی نووری، لەتیف و نەغز و مومتازی
مەگەر هەمزادەیی حوری، زەریف و شاد و زیبایی
سیپهیرم رام و هەمدەم، جام و واعیز: دڵبەر و تازی
خودارا ساقیا تێکە؛ لە مینای بادەی سەهبایی
سەر و ڕوو شۆخ و شیرینی و شەکەر لەب شاهید و شەهدە
دلێر و دڵبەر و دڵدار و دڵسەخت و دڵئارایی
بەزوڵف و ئەبرۆ و موژگان و خەت و پەرچەم و باڵا
کەمەند و تیغ و تیر و جەوشەن و خەفتان و واڵایی
بەکوڵمە و ڕوومەت و ڕان و بەمەمک و سینە و گەردن
عەقیق و لەعل و یاقووت و دوڕ و بللوور و مینایی
جەسوور و چابوک و چالاک و جوست و جەڵد و تەڕاڕی
غەیوور و ڕووگەش و بەدخوو، حەروون و توند و خودڕایی
جەفا ئاداب و بێ میهری، جیهان ئاشووب و عەییاری
خەتاکار و جەفاداری، ستەم کردار و هەرجایی
مەکەن مەنعی ئەدەبناسناوی ئەدەبی یاران؛ لە دنیادا بەمەجنوونی
مەگەر بازاڕ و سەودایە و هەزاران باری ڕسوایی