ئەرێ تەرسا بەچە، گورجی ڕەوش، مەزهەب مەسیحایی

لە کتێبی:
دیوانی ئەدەب
بەرهەمی:
عەبدوڵڵا بەگی میسباح دیوان (1859-1916)
 2 خولەک  1008 بینین
ئەرێ تەرسا بەچە، گورجی ڕەوش، مەزهەب مەسیحایی
فەرهەنگی خوو، مەجووسی طینەتی، میللەت نەصارایی
ئەرێ ئەی ئەرمەنی زادەی، حەسەب موئمین، مەزەب تەرسا
ئەرێ ئەی لوعبەتی سادەی، موغ ئادابی کلیسایی
جەفا وەرزی، وەغا پیشە، ئەلەم بەخشی، بەڵا باڵا
خەتاکاری، دڵئازاری، جەفا کرداری هەرجایی
هەتا کەی من لە دەستانت، لە بەندی میحنەت و غەمدا؟
هەتا کەی من لە هیجرانت، لە قەیدی ناشەکیبایی؟
هەتا کەی کیبر و نازی تۆ، بەیادی ڕاز و بازی تۆ
بەدۆشی بوردەباری خۆم بکێشم من بەخۆڕایی؟
هەتا کەی ئەی شەهی خوبان، دەگەڵ زومرەی غوڵامانت
بەو ئەندازە، کە بێ لوتفی، ئەوەندە بێ موحابایی؟
نە ئاخر دڵبەرا جارێ، بەدەردی بێ عیلاجیی من
شیفا دەستێکی عیسایی، موداوایێکی سینایی
هەتا تاب و تەوانا بوو، لە باری خەم نەبوو حاڵم
لە دیدارت-کە چی دەیکەم- نەما تاب و تەوانایی
هەتا ئەو گەنجی زیبایی، دوسەد ئەووەڵ بەجێ بێنە
کە هەر پێنج و دوو ڕۆژێکە، دەوامی گەنجی زیبایی
هەتا کەی گوڵعوزاری من، لە هیجرەت ڕۆزگاری من
وەکو زوڵفی پەرێشانت، پەرێشان بێت و سەودایی
ئەدەبناسناوی ئەدەبی چی دی نەیە ناڵەت، لە تاراجی دڵ و دینت
کە ئەمڕۆ ناڵە، بێ وەجهە، لە لای تورکانی یەغمایی