تاکەی سەنەما وەعدە دەگەڵ مە، بەجەفا بێ!
لە کتێبی:
دیوانی ئەدەب
بەرهەمی:
عەبدوڵڵا بەگی میسباح دیوان (1859-1916)
1 خولەک
1001 بینین
تاکەی سەنەما وەعدە دەگەڵ مە، بەجەفا بێ!
جارێ چ دەبێ تالعی مە، وەعدە وەفا بێ!
بۆ غەمزەیەکت، ئەو دڵی ئێمەت بەگرەو برد
جارێکی نەبوو یەک نیگەهت، بۆ مە کلابێ
مەعلوومە کە تۆ پادشەهی و ئێمە گەدای ڕووت
شاها! چ دەبێ گەر نەزەرێکت بەگەدا بێ!
حوسنی چییە گوڵزارێ، کە نامەحرەمی بێتێ
گوڵشەن ئەوەیە: قەت چ گوڵی لێ نەچنابێ
سەد جار وەنەوشە بەسەبا بێتە تەمایل
حەددی چییە جانا، بەسەری زوڵفی دوو تابێ!
باوەڕ مەکە بیدەم بەهەموو لەززەتی جەننەت
سوبحی شەوی هیجرت، کە ویساڵی لە دوا بێ
بێ وەجهە موداوای ئەرەستوو لە دڵی زار
ئەو ساعید و مشتە نەبووە تیری خەتا بێ
شێخی مە، کە وەعدەی بەموکافاتی جەزادا
بۆچی چ دەبێ، گەر بەموکافاتی جەزا بێ
واعیز وە نییە قەستی نەسیحەت بە ئەدەبناسناوی ئەدەبی بێ
هەر عادەیە بەو زۆر وتنە، ماڵی خەرا بێ