لەو دەم بەباغی ناز، گوڵی مە ڕەسیدەیە
لە کتێبی:
دیوانی ئەدەب
بەرهەمی:
عەبدوڵڵا بەگی میسباح دیوان (1859-1916)
1 خولەک
1122 بینین
لەو دەم بەباغی ناز، گوڵی مە ڕەسیدەیە
جامەی شکۆهی خونچە دەهانان دڕیدەیە
سەد جارە: سەروو، جیلوەیەکی بێ، لە تەرزی ئەو
کوا وەک قەدی سنەوبەری وی، سەر کەشیدەیە!
شەو تا سەحەر، لە نێشی سەری زوڵفی؛ حاڵی من
وەک حاڵەتی شەوانەی ئەفعی گەزیدەیە
خاڵی زوموڕودی، کە لەسەر لەعلی لێوییە
بۆ: وی کەماڵی حوسن و بەمە: نووری دیدەیە
داغی قبووڵی عیشقی، لە دیداری عاشقان
ڕەنگی پەڕیدە، قامەتی چەنگی خەمیدەیە
دڵ، گەر بەدامی زوڵفەوە بوو، شەوقی خاڵی بوو
دانە نەچیدە بەستەیی دامێکی چیدەیە
تا تێک نەچێ بەبادی سەبا، چینی توڕەکەی
دەرناکەوێ چ خوێنێ دەکا؛ ئەم تەریدەیە
جانا! ئەدەبناسناوی ئەدەبی خوماری مەیی عیشقە، توخودا
جامی لە بالەبێکی لە بادەی لەبی دەیە