نامرێ هەر کەس کە یارێکی وەفاداری هەیە

لە کتێبی:
دیوانی ئەدەب
بەرهەمی:
عەبدوڵڵا بەگی میسباح دیوان (1859-1916)
 1 خولەک  1520 بینین
نامرێ هەر کەس کە یارێکی وەفاداری هەیە
هەر سەحەرگاهان سبوحی جامی سەرشاری هەیە
هەر کەسێ عومری دەگەڵ شەککەر لەبێکی ڕانەبوورد
ئەلحەق ئەو شەخسە، عەجەب ڕەنجێکی دشواری هەیە
زیللەتی دنیا وەیە: خەمخوارە یارێکت نەبێ
بەختی بێدار ئەو کەسە: دڵداری خەمخواری هەیە
عیشق و ویژدان؛ عالەمێکە، غەیری ئەو دوو عالەمە
بێخەبەر هەر ئەو دەوابەی، بەند و هەوساری هەیە
خونچە وا هێشتا دەپەردەیدا نەهاتۆتە دەرێ
سەد هەزاران عاشقی وەک بولبولی زاری هەیە
هەر کەسێ وەسڵی بوێ، تاقەت دەبێ بێنێ بەخەم
گوڵچنین ناچارییە؛ هەر زەحمەتی خاری هەیە
شێخی مە دیسان بەزاهیر هاتە سەر وێردی سەحەر
ئەی خودا! خۆت عالم و ئاگات لە کرداری هەیە
موددەعی، فەخری بەگەنج و گەوهەرە و من:گەنجی تەبع
پیاوی دانا تێدەگا: کێ گەنجی زەخخاری هەیە
دەفتەری فەزڵ و هونەر، باوی نەما لەم عەهدەدا
فازڵ ئەو نادانەیە؛ ئەمڕۆکە دیناری هەیە
با نەکا قیمەت، ئەدەبناسناوی ئەدەبی لەم عەسرەدا؛ کاڵای هونەر
هەر چلۆنێ بێ مەتاعی؛ ئەو خەریداری هەیە