شۆخەکەم دیسان دیارە جیلوەیی نازی هەیە

لە کتێبی:
دیوانی ئەدەب
بەرهەمی:
عەبدوڵڵا بەگی میسباح دیوان (1859-1916)
 2 خولەک  1168 بینین
شۆخەکەم دیسان دیارە جیلوەیی نازی هەیە
چیهری ڕەنگین، مووی مشکین، حوسنی مومتازی هەیە
لەنجەیی تاوس و خەتتی کەبک و پەروازی شەهێن
سەوتی بولبول، خاڵی قومری، چەشمی شەهبازی هەیە
بۆ هێرش، بۆ تیپی عوششاقی؛ بەفرمانی برۆ
چەشمی خوێنڕێژی لە موژگان، فەوجی سەربازی هەیە
وەک دوو لەعلی شەکەرئامێزی؛ کە لێوی پێ دەڵێن
حاشا لیللا، گەر لە مەعدەن میسل و ئەنبازی هەیە
عەسکەری موژگانی، ئێرانی موسەخخەر کردووە
وەک ئەمن بیستوومە ئێستا؛ مەیلی قەقفازی هەیە
هەر کەسێ ڕووی ئەو بتی زیبایی دیبێ، تێدەگا
تبتشوێن و فەرخارشوێن و کەشمیرشوێن شۆخی تەننازی هەیە
ماهـ و میهرە، زوڵف و چیهرە، یانە سیحرێکی موبین؟
یا وەکو مووسا یەدی بەیزا و و ئیعجازی هەیە؟
گەر دەپرسی: دڵ بەتەنهایی لە دووریت چۆن دەژی؟
شەو هەموو شەو، یاری وەک خەم، مەحرەمی ڕازی هەیە
عاشق و مەعشووقە زۆرن، ئەی ڕەفیقان حەق بڵێن
کێ وەکو گوڵ، یاری وەک من؛ نوکتە پەردازی هەیە؟
ئەی ئەدەبناسناوی ئەدەبی هەرچەندە شیعرت کوردییە، ئەمما بەمن
شیعری تۆ، سەبکی کەلامی شێخی شیرازی هەیە