دڵ لە حەسرەت غەمزەکەی دوو نێرگسی پڕ خەوتەوە
لە کتێبی:
دیوانی ئەدەب
بەرهەمی:
عەبدوڵڵا بەگی میسباح دیوان (1859-1916)
1 خولەک
1819 بینین
دڵ لە حەسرەت غەمزەکەی دوو نێرگسی پڕ خەوتەوە
وەک خەمی زوڵفت عەزیزم، چوو بەڕووداو کەوتەوە
تفڵی دڵ چونکێ گڕووی قەندی لەبی تۆی گرتبوو
دوێ شەوێ تا ڕۆژ هەدادانی نەبوو، نەسرەوتەوە
مەسحەفی خۆشخەتی کوڵمەت، گەر ببینێ شێخی مە
کافرم؛ گەر بۆ سوێندیش بچتە ناو مزگەوتەوە
مەنعی سووتانم دەکا ئەبلە لە عیشقی تەلعەتت
چۆن نەسووتێم ئەو بەئاگر، من بەبارێ نەوتەوە!
ماچی کوڵمەت قووتە بۆ مە، کونجی لەب: چەشمەی حەیات
هەر حەیاتێ بۆ مە بێ، یا لەمتەوە، یا لەوتەوە
نیسبەتی زوڵفت لەگەڵ حەڵقەی زرێ نابێ بدەن
لەحنی داوودیی چ دەخڵێکی بەدەنگ و سەوتەوە!
گەر دەڵێ ئەمڕۆ قسەت بۆ هێندە شیرینە ئەدەبناسناوی ئەدەبی
شەککەر ئەفشانە لەبم، جانا لە ماچی شەوتەوە