ئەی زوڵفی تابەتا، کە پەرێشانی شانەیە

لە کتێبی:
دیوانی ئەدەب
بەرهەمی:
عەبدوڵڵا بەگی میسباح دیوان (1859-1916)
 1 خولەک  968 بینین
ئەی زوڵفی تابەتا، کە پەرێشانی شانەیە
هەر داوە؛ بۆ خرابیی دڵ، شانە شانەیە
مەمکت: هەناری نەورەسی بێ دانە، ئەلعەجەب
غەبغەب: تورنجی کاڵ و لەبت: نار دانەیە
خاڵی سیەهتە، نەقشی دەمی دورجی گەوهەرت
یا: هیندووە، قەراوڵی دەوری خەزانەیە؟
سەد مەرحەلەی تەفاوەتە، وەعدەی ویساڵی تۆ
تا ئەو بەهەشتی وەعدە؛ کە هەر جاویدانەیە
مەیدە بەدەم بادی سەباوە، سەری زوڵفی(...)
با تێک نەچێ لە مورغی دڵ: ئەو ئاشیانەیە
کشتی ئومێد هاتە بەر، ئەمما چ فایدە!
دایم ڕەقیبی تۆ، لەمە، داسی ڕەمانەیە
تێکەڵ نەبێ هەتا غەمی: تازە و قەدیمی تۆ
جەعبەی دڵم؛ کە جێی غەمتە: خانە خانەیە
جانم بەهای ماچی لەبت دا؛ گوتت: کەمە
قەسدت کەمیی «بەها» نییە؛ بەڵکە بەهانەیە
بەعدەز لەئیم: سیم و زەڕە، یادگار و بەس
بەعدەز مە، یادگاری ئەمەش: ئەم قسانەیە
ساحێب هونەر: لە زاویە و بێ هونەر: بەکار
چبکەم خودا! لە کەچ نەزەریی ئەو زەمانەیە!
جەوری زەمانە خۆشە، ئەدەبناسناوی ئەدەبی تەعنە لێ گەڕێ
تیری جگەر، مەلامەتی ئەو ناکەسانەیە