دڵ چەنگی سەری توڕەتە، بەو ماهی بەچەنگە

لە کتێبی:
دیوانی ئەدەب
بەرهەمی:
عەبدوڵڵا بەگی میسباح دیوان (1859-1916)
 1 خولەک  1031 بینین
دڵ چەنگی سەری توڕەتە، بەو ماهی بەچەنگە
گەر چەنگی نییە،بۆچی بەهەیئەت قەدی چەنگە؟
خوێنی لەبی عوششاقە، خەززابی کەفی ڕەنگین
ئەو دوو کەفە ڕەنگینە، چ موحتاجی بەڕەنگە!
ڕوخسارە فروزانە لە ناو زوڵمەتی گێسووت
یا تەلعەتی بەدر و ئوفوق و وادی زەنگە؟
زوڵفی بەشکەن، شوهرەیی خارەزم و خەتا-یە
چاوت بەفیتەن، فیتنەیی ئیسلام و فەرەنگە
گەر شەهدی لەب و ماچی دەمت، نەیشەکەرە بۆم
زەوقی شەوی هیجرت، لە دەمم: ژەهری شەرەنگە
لوتفی دڵم و ڕەحمی دڵ و سەخرەیی سەممات
کەیفییەتی خارا و سەبوو، شیشە و سەنگە
تەنگیی دەمی تۆم هاتە نەزەر، لەو غەزەلەیدا
بۆیەم بەخودا، وەک دەهەنت قافییە تەنگە
بێ وەجهە ئەدەبناسناوی ئەدەبی فیکری رەهایی لە کەمەندی
تا کێشی کەماندارە؛ برۆ پڕ لە خەدەنگە