جانا کەمم حەواڵە بەبادە و پیاڵەکە
لە کتێبی:
دیوانی ئەدەب
بەرهەمی:
عەبدوڵڵا بەگی میسباح دیوان (1859-1916)
1 خولەک
962 بینین
جانا کەمم حەواڵە بەبادە و پیاڵەکە
ماچێ بەمە، لە لێوی پیاڵەت، حەواڵەکە
شەهد و شەرابە نۆشی حەریفانی بەزمی تۆ
جامێ بەمە، بەراتی سەر ئەو لێوە ئاڵەکە
تا موختەسەر لە حەسرەتی مەت ئاگەهی ببێ
ئاوێنە ڕاگرە؛ نیگەهێ بەو جەماڵەکە
دەردی فیراق و غوسسەی ئەییام و بەختی بەد
هەرسێ دووچارمن، وەرە ئەو ڕۆژە تاڵەکە!
تیرێکی غەمزە، کافییە بۆ تیپی عاشقان
سەیری خەدەنگی سەتوەتی ئەو چاوە کاڵەکە
چاهی زەقەن لە ڕێگە و گێسوو: دەلیلی دڵ
تۆ سەیری ئەم عەساکەش و ئەم کوێر و چاڵەکە!
سەد زەیغەمت شکاری دوو چەشمن، بەیەک نیگا
نیروویی شێری شەرزە و ئەو دوو مەراڵەکە
ڕۆژ و شەوم خەیاڵی ویساڵی لەبت هەیە
يا للعجبعەرەبی خەیاڵی منی پڕ خەیاڵەکە
تا کەی سەری تەکەببور و نازت دەگەڵ مەیە!
جارێکی تەفەققوودێکی لە ئەم خەستە حاڵەکە
وەعدەی ویساڵی داوە بەمە، یاری مە ئەدەبناسناوی ئەدەبی
کەمتر لە دەردی دووریی، دیداری ناڵەکە