دڵێکی غەمزەدەیی سادەیی ئەمینم بوو

لە کتێبی:
دیوانی ئەدەب
بەرهەمی:
عەبدوڵڵا بەگی میسباح دیوان (1859-1916)
 1 خولەک  998 بینین
دڵێکی غەمزەدەیی سادەیی ئەمینم بوو
شەریکی شادیی و غوسسە و سروور و شینم بوو
ئەگەر غەمێ لە منی ڕووبدایە؛ جار بەجار
هەر ئەو بەفیکرەت و تەدبیری خۆی، موعینم بوو
ڕەفیقی عیززەت و میحنەت، شەفیق و مەحڕەمی ڕاز
مودام هەمدەمی گریان و پێکەنینم بوو
شەوانە تا بەسەحەر، هەر لە سوبح تا بەشام
ئەنیس و موئنیس و هەمڕاز و هەمنشینم بوو
ئەگەر لە غەمزەی دڵدۆزی دڵبەران، زەخمێک
بەجانی خەستە ببا، مەرهەمی برینم بوو
ئەگەر بەڕەنجی غەمی هیجردا بکەوتایەم
هەر ئەو تەبیب و پەرستاری بن سەرینم بوو
ئەگەر لە بەندی خەمی زوڵفی دڵبەرێدا بام
هەر ئەو نەدیمی شەو و ڕۆژ و چارەبینم بوو
نەبوو، نەبوو، دڵی وا، سەد هەزار حەسرەت و حەیف
کە چوو لە کیسی دڵێکی .......................................دەقی نائاشکرا
خودا! چ بوو؛ سەبەبی وەی لە دەستی من دەرچوو
مەگەر کەسێ لە کەمیندا، بەدڵ دزینم بوو!؟
ئەدەبناسناوی ئەدەبی مەناڵە، کە تۆ کەوتییە خەیاڵی بتان
دزینی ئەو دڵی غەمگینی تۆ، یەقینم بوو