بەستەیی زوڵفم ئەگەر؛ چاهی زەنەخدانت چ بوو؟
لە کتێبی:
دیوانی ئەدەب
بەرهەمی:
عەبدوڵڵا بەگی میسباح دیوان (1859-1916)
2 خولەک
1309 بینین
بەستەیی زوڵفم ئەگەر؛ چاهی زەنەخدانت چ بوو؟
سیلسیلەت کردم لە گەردن؛ بەند و زیندانت چ بوو؟
فیتنەیی چەشمی سیەه، کافی بوو بۆ سامانی مە
تیرەبارانی سەفی سەربازی موژگانت چ بوو؟
ئێمە جەمعی عاشقان، ئاشوفتە حاڵی زوڵفی تۆین
تۆ لەمە ئاشوفتەتر، زوڵفی پەرێشانت چ بوو؟
گەر لە ئەووەڵ؛ قەسدی تۆ، پێکانی سینەی مە نەبوو
بێ سەبەب، تۆ بەو خەدەنگی غەمزە ڕاسانت چ بوو؟
گەر نەبوو مەنزووری تۆ، ڕەفعی خوماری عاشقان
سوبحدەم بەو بادەوە نێو بەزمی مەستانت چبوو؟
تۆ دەگەڵ مە، تا بەسەر شەرتت وەفا بوو ئەی صەنەم
گەر وەفاشت بۆم نەبوو، جەوری دوو چەندانت چبوو؟
دەردەداری هیجرەتی شەوگاری بێ پایانی تۆم
قەت دەپرسی لێم: ئەرێ بێچارە! دەرمانت چبوو؟
شەو هەموو شەو، دەنگی گریانم دەگاتە ئاسمان
قەت دەفەرمووی: بەو شەوە باعیس بەگریانت چبوو؟
گەر دەبوو بشکێ هەموو عەهد و هەموو پەیمانی تۆ
ئەو هەموو ئیقرار و شەرت و عەهد و پەیمانت چبوو؟
ئەی ئەدەبناسناوی ئەدەبی گەر تابی شوعلەی شەمعی دیدارت نەبوو
دەور بەدەور ئەو شەمعە، وەک پەروانە، سووڕانت چبوو؟