ئەی لوعبەتی تەنناز و دڵئارام و پڕ ئەفسوون

لە کتێبی:
دیوانی ئەدەب
بەرهەمی:
عەبدوڵڵا بەگی میسباح دیوان (1859-1916)
 1 خولەک  810 بینین
ئەی لوعبەتی تەنناز و دڵئارام و پڕ ئەفسوون
ئەی شاهیدی پڕ ناز و سوخەن جۆی و سەمەنگوون
هەر من بەتەنێ شیفتەیی تەلعەتی تۆ نیم
عالەم بەسەری نێرگسی فەتتانتە مەفتوون
فەرمووتە: کە فیردەوسی بەرینە، ڕوخی زیبات
گەر جەننەتە بۆ خوابگەهی دوو بەچە ئاهوون؟
شاعیر دەهەنی خونچەیی تۆی شوبهی بەگوڵ کرد
نەیزانی، خەتای کردبوو، وەڵڵاهی بەشەڕ چوون
فەرمووت: کە ئەدەبناسناوی ئەدەبی دڵ نەشکێنێ بەجەفای تۆ
چۆنم نەشکێ شووشە، کە ئاماجی ڕوخام بوون