چاوەکەم بیستم نەخۆشیت، یاڕەبی نەتبێ ئەلەم
لە کتێبی:
دیوانی ئەدەب
بەرهەمی:
عەبدوڵڵا بەگی میسباح دیوان (1859-1916)
1 خولەک
1104 بینین
چاوەکەم بیستم نەخۆشیت، یاڕەبی نەتبێ ئەلەم
تۆ؛ کە یەک زەڕەت ئەلەم بێ، بۆمە یەک دنیایە غەم
هێندە خەمناکم لەبەر تۆ، ئەی نیگاری خونچە لەب
چی دەکەم، چەندێ دەکەم، ناچێتە سەر کاغەز: قەڵەم
گەر نەگا ئەوڕۆکە نامەی سیحەتی ئەندامی تۆ
خەو لە چاوم ناکەوێ، بەو دوو لەبی لەعلت قەسەم