تا چەندە من خەیاڵی وەفا، لەو نیگارەکەم
لە کتێبی:
دیوانی ئەدەب
بەرهەمی:
عەبدوڵڵا بەگی میسباح دیوان (1859-1916)
1 خولەک
1011 بینین
تا چەندە من خەیاڵی وەفا، لەو نیگارەکەم
عومری عەزیز، سەرفی سەر ئەو ئینتیزارەکەم
تاکەی بەیادی سەرووقەدێکی کەنارە جۆ
وەک سەبزە؛ مەنزڵم لە دەم ئەو جۆیبارەکەم
تاکەی بەعەزمی گرتنی تەڕلانی توڕەکەی
بێ شەوقی شەمعی ڕوومەتی، فیکری شەوارەکەم!
تاکەی لە هیجری ماهی ڕوخی، وەک مونجیمان
هەر شەو، بەئەشکی دیدە؛ ئەختەر شمارەکەم!
تاکەی بەیادی خونچەدەهاتێکی گوڵعوزار
وەک گوڵی قەبایی سەبز لەبەر، پارە پارەکەم!
لایێ سوپاهی غەمزە و لایێ سوپاهی خاڵ
کوا ئەو تەوانە یەک تەنە، ڕوو لەو هەوزارەکەم!
گەر میحنەتی زەمانە، ئەگەر زیللەتی فیراق
غەیرەز ڕەزا بەحوکمی مەشییەت، چ چارەکەم
نە تاقەتی وەمە، کە دەمێ بێتە باوەشم
نە تابی وەم هەیە، کە دەمێ لێی کەنارەکەم
پێوەم ئەدەبناسناوی ئەدەبی کە تا ببیێ ناڵەیی دڵان
مینای دڵ، پەرەنگی دەم ئەو گۆشەوارەکەم