بەتیری غەمزەیی جادووی دڵارامێ بریندارم
لە کتێبی:
دیوانی ئەدەب
بەرهەمی:
عەبدوڵڵا بەگی میسباح دیوان (1859-1916)
2 خولەک
1296 بینین
بەتیری غەمزەیی جادووی دڵارامێ بریندارم
بەنازی چەشمی غەممازی گوڵئەندامێ گرفتارم
نە کەس بۆ زەخمی پڕ ئێشم لە فکری مەرهەمێ دایە
نە کەس جارێ بەحاڵی زارمە دەمساز و خەمخوارم
مەگەر جارێ بەمیهری تەلعەتی، دوو دیدە ڕۆشن کەم
شەوێ تا ڕۆژ، وەکو ئەختەر، بەیادی سوبح بێدارم
شەو و ڕۆژم نییە یەکدەم، قەرار و سەبر و ئاسایش
دەمێ ناڵەم لە دەوران و دەمێ هیجرانی دڵدارم
ئەگەر جارێ بەخەمباریی، شەوێ چاوم لە خەو ڕاچێ
سەحەرگاهان خەمێکی نەو، لە خەو دەمکا خەبەردارم
خودا چبکەم! لە دەست جەوری سپێهری دەهری بەد گەوهەر
نەبوو ساتێ کە فارغ بێ لە عیشقی، ڕەنج و ئازارم
ئەگەرچی شوهرەتە دنیا؛ سەرای عەدل و موکافاتە
بەبێ جورم و گوناهێ بوو، بەهەر جۆرێ سزاوارم
جەزای کفری أنا الحقعەرەبی بوو، ئەگەر مەنسوور-ێ بێ سەر بوو
بەناحەق، بێ أنا الحقعەرەبی، بۆ لە جێی مەنسوور لەسەر دارم؟!
ئەگەر هەوری قەزا، بەردیش بەسەر مندا ببارێنێ
لە وەختی دادخواهیدا، موسەللەم من خەتابارم
درەخشی گەوهەرم باعیس بەکەسری گەوهەری زاتە
هونەر مایەی خراپی کاخی هەستی وەک سنێممارم
لە مەسجیدیان وەدەرنام و بەکەعبەش دەستڕەسی نابم
ئەدەبناسناوی ئەدەبی بابێینەوە بتخانە، خزمەت پیر و زننارم