چ دەردێکە خوداوەندا دوچارم
لە کتێبی:
دیوانی ئەدەب
بەرهەمی:
عەبدوڵڵا بەگی میسباح دیوان (1859-1916)
2 خولەک
1271 بینین
چ دەردێکە خوداوەندا دوچارم
نە ڕۆژم تاقەتە، نا شەو قەرارم
جودایی تۆ، قەراری لێمە هەڵگرت
بەدەستی خۆم نەماوە ئیختیارم
نە ساتێ خەمڕەوێنێ بێتە باوەش
نە ساتێ هەمدەمێکی خەمگوسارم
نە ساتێ مەهوەشێکی نازەنینم
نە ساتێ دڵبەرێکی نازدارم
نیگارا، تاکەی ئەو خەشم و عیتابە
نیگاهی ئاخری بۆ حاڵی زارم
وەرە جارێ، بەدیدەن خەستە حاڵان
کە یەکجارت بەدیدەن ئینتیزارم
بەدیدارت قەسەم، بەو میهری دیدار
وەکو زوڵفت، پەرێشان ڕۆژگارم
نە هەر میهرم لە تۆ مەنزوورە، جانا
بەقەهریشت، ئەمن مننەت گوزارم
ئەگەر جانم؛ بەهای ماچی لەبت دا
لە مزجاتی بیزاعەت شەرمەزارم
ئەگەر مەستم، ئەگەر شەیدا، هەر ئی تۆم
کە تۆی جامی سبوحی بێ خومارم
ئەتۆی خونچەی گوڵستانی نەشاتم
ئەتۆی سەرووی کەناری جۆیبارم
ئەتۆی مورغی غەزەلخوانی ریازم
ئەتۆی کەبکی خەرامانی نسارم
ئەتۆی تازە شکۆفەی گوڵشەنی مە
ئەتۆی نەورەستە خونچەی لالەزارم
ئەتۆی شەمعی شەبستانی بیساتم
ئەتۆی ماهی درەخشانی حەسارم
لە هیجری تۆ، بەیەزدان خەستە حاڵم
لە دووریی تۆیە، بیللا دەردەدارم
بەڕۆژ و شەو ئەدەبناسناوی ئەدەبی دەستەو دوعایە
مەگەر بتکا بەقیسمەت، کردگارم