ئەی غەزالەی بێ سەبەب ڕەم کەردەکەی مەهپەیکەرم
لە کتێبی:
دیوانی ئەدەب
بەرهەمی:
عەبدوڵڵا بەگی میسباح دیوان (1859-1916)
1 خولەک
1518 بینین
ئەی غەزالەی بێ سەبەب ڕەم کەردەکەی مەهپەیکەرم
شۆخی بێ پەیمانەکەی، بێ شەرتەکەی سەوداسەرم
خۆش مەزەی، ناخۆش ئەدای شیرین کەلامی ترش ڕوو
دڵبەرەی عیشوەگەرەی جەور ئاوەرەی جادووگەرم
کەی من و تۆ، شەرتمان وابوو بەبێ یەک هەڵبکەین
یا دەبوو کەی من بەبێ تۆ؛ سەرکەمە سەر بەستەرم
بۆ گوڵی، تەلعەت گوڵی، ڕوومەت گوڵی، ڕووخسار گوڵ
گوڵعوزاری، نازداری، دڵشکاری، خودسەرم
گەر عیتابە هەر بەسە، نازە بەسە، جەورە بەسە
وە بکە ئاخر چاوەکەم؛ ئەمنیش بەبارێ دەربەرم
من کە کوشتەی دەستی یارم، زەحمەتە ڕۆح دەربەرم
تاقی ئەبرۆی چاوەکانی، بوونە قاتل بۆ سەرم
عالەمە شەیدایی نوتقم، وەک بەگەوهەر؛ گەوهەریی
فایدەی چی! گەر نەبێ قەدری لە لای تۆ: گەوهەرم
من گوتم خاکی دەرت، وەک تاجی سەر بوو، هەر بڵێ
گەر نە، شەککەر لەب، لەمە قەحطی نییە تاجی سەرم
عەهدی خۆت بۆ خۆت شکاند و من دەکەیتە بێ وەفا
فاشی سڕ بۆ خۆت دەکەیت و من دەبێ زیللەت بەرم
شاهی خوبان، تۆ مەڕەنجە لەو گلەییانەی ئەدەبناسناوی ئەدەبی
تۆ هەر ئەو شاهی وەفاداری و منیش فەرمانبەرم