ئەی یادی لەبت، هەمدەمی شەوگاری درازم

لە کتێبی:
دیوانی ئەدەب
بەرهەمی:
عەبدوڵڵا بەگی میسباح دیوان (1859-1916)
 1 خولەک  1117 بینین
ئەی یادی لەبت، هەمدەمی شەوگاری درازم
وەی زوڵفی خەمت، یەک بەیەکی مەحرەمی رازم
شەوگارە لە خەودا، بەخەیاڵی ڕوخ و گێسووت
گا مەجمەرە ئەفروز و دەمێ چەنبەرە سازم
تیری موژە دڵدۆز و خەمی هیجرە جگەرسۆز
تۆ خۆت بدە ئینساف، دەگەڵ کێهە بسازم!
هەرچەندە بڕا پای ئومێدم لە جەنابت
دیسان بەسەری زوڵفەوەیە: دەستی نیازم
میهری ڕوخی زیبات بەئەفسانەیی زاهید
دەرناچێ لە دڵ، زەحمەتی بێهوودە؛ چە لازم!
مەحکوومیی بەندە، بەشەهان ڕەسمە، بەڵا من
مەحموودم و بەندەیی سەری دوو زوڵفی ئەیازم
کەعبەی ئەمەلی ئەهلی وەفا، تۆی بەحەقیقەت
بنواڕە من و ڕەنجی بیابانی «حیجاز»م
بەم تەرزە، کە تیرت لە دڵی مە گوزەری کرد
زیبەندەیە بەو شەستی کەماندارە بنازم
هەر تاوە بەڕەنگێ بە ئەدەبناسناوی ئەدەبی خۆ دەنوێنێ
هاوارە لە نەیڕەنگی بتی شوعبەدەبازم