تا چەندە نیگارا! بەوەفا، عوزر و تەعەللول

لە کتێبی:
دیوانی ئەدەب
بەرهەمی:
عەبدوڵڵا بەگی میسباح دیوان (1859-1916)
 1 خولەک  1040 بینین
تا چەندە نیگارا! بەوەفا، عوزر و تەعەللول
چۆنم بەجەفا هێندە ببێ: سەبر و تەحەممول!
من: دڵ دەدەم و تۆ: دەستێنی بەتەئەننی
لەم بەیع و شەرا، هێندە چ لازم بەتەئەممول!
هەرچەندە وەکو: موو، بەستەم بمخەیە ژێر پێ
دیسان بەئەتەک تۆمەوەیە: دەستی تەوەسسول
هێندەی مەخە بن بە سپەری موو؛ خاڵی سیەهـ ڕوو
هیندووبەچە چ بوو پەروەرشی سایەی سونبول!
یاڕەب! غەمی عیشقت چ بەڵایە بوو؛ بەجارێ
ئەرکانی قەراری منی وا خستە تەزەلزول!
توولی شەوی هیجرت، دڵی ڕەنجوور دەزانێ
بیمار خەبەردارە، لە شەوگاری تەمەللول
سوبحانە! چ زیبەندەیە ئەو قامەتی ڕەعنا
یەک عیشوە و دوو لەنجە و سێ ناز و تەدەللول
ئەو ساعیدە سیمینە؛ مەڕەنجێنە بەمەرجان
مەحبووبیی گوڵئەندام، چ حاجەت بەتەجەممول!
حەققا، کە ڕەوانبەخشە: سەبووحیی لە کەفی تۆ
خاسسە بەمەزەش، سێوی زەقەن بگرمە ناو قول
ناڵێم کە: ئەدەبناسناوی ئەدەبی قابیلی دیدار و جەمالە
یادی لەبی تۆی کافییە بۆ: عیشق و تەغەززول