شێت و شەیدایی بتێکە، دڵەکەی پڕ لە خەیاڵ
لە کتێبی:
دیوانی ئەدەب
بەرهەمی:
عەبدوڵڵا بەگی میسباح دیوان (1859-1916)
2 خولەک
1068 بینین
شێت و شەیدایی بتێکە، دڵەکەی پڕ لە خەیاڵ
لە دووسەد وەعدە یەکێکی؛ کە وەفای بووبێ، محاڵ
ساحیرە، شێوەزەنە، چیهرەنما، جیلوەگەرە
بێ وەفا، پڕ لە جەفا، شەرت و بەقا و عەهدی بەتاڵ
دڵبەرە، شۆخ و گوڵئەندامە، بەناز و بەجەفا
شوهرەیی ئەنجوومەنە و فیتنەیی جان؛ ئافەتی ماڵ
ساقی و بادەخور و ڕەند و خۆش ئاواز و حەریف
سادەیە، موغ بەچەیە، سەروو قەد و ماهـ جەماڵ
موومیان تەنگ، دەهان تاق، جیهان جووت پەری
دین کڕ و نازفرۆش و جەرگبڕ و عەقڵ زەواڵ
سیم تەن، سێب زەقەن، غونچە دەهەن، جەبهە کەمەن
ماهـ ڕوو، سیلسیلە موو، شیفتە خوو، پڕ خەت و خاڵ
زاهید و ناسخی تەقوا، شەڕی تاعەت، سەری کوفر
دزی دین، ساریقی دڵ، کەسری زەکا، نەقسی کەماڵ
سەنەمی زوڵف بەخەم، عیشقی ستەم، فیرقەتی سەم
دەم عەدەم، قوربی عەلەم، هیجری ئەلەم، وەسڵی محاڵ
کەبک خەت، باز ڕەوش، سەقەر سەدا، پەنجە عوقاب
چاو مەراڵ، ئاسک نیگەه، شێرفکەن، سمت غەزال
دەگەڵ ئەو یارە هەموو شەو، بە ئەدەبناسناوی ئەدەبی عەیش و نەشات
ڕادەبوورد؛ چۆن؟ بەشەراب و نەی و غەوغا و قەوال
دوێ شەوێ، تەوسەنی خەوی: سەرکەشیی کرد و نەهات
باری خەم کۆبووەوە لەو دەشتە، بەلنگە و بەجەواڵ