شێت و شەیدایی بتێکە، دڵەکەی پڕ لە خەیاڵ

لە کتێبی:
دیوانی ئەدەب
بەرهەمی:
عەبدوڵڵا بەگی میسباح دیوان (1859-1916)
 2 خولەک  1304 بینین
شێت و شەیدایی بتێکە، دڵەکەی پڕ لە خەیاڵ
نەورەسە و سادە ڕوخە و سەر و قەدە و چاردە ساڵ
ساحیرە و شێوە زەنە و پیلەگرە و جلوەگەرە
بێ وەفا و سیدق و سەفا؛ شەرت و بەقا و عەهدی بەتاڵ
ساقی و بادەخور و مونیس و عەییار و حەریف
زیرەک و عاقڵ و دانا و خوداوەندی کەماڵ
دڵبەری سیمبەری، حیلەگەری وەعدە دەرە
لە هەزاران؛ بەیەکێکی کە وەفا بووبێ؛ محاڵ
هەمدەمی، زود ڕەمی، غونچە دەمی، پڕ ستەمە
نە بەسەر ڕازییە لێم و نە بەجان و نە بەماڵ
سەنەمی، گوڵبەدەنی، خۆش سوخەنی، پستە دەهەن
ماهـ ڕوو، سیلسیلە موو، شیفتە خوو، پڕ خەت و خاڵ
هەم بتی بتگەدە، هەم قیبلەیی ئیسلام و فەڕەنگ
کە بەهەر مەزهەب و قانوونێ، پەرستشیە حەڵاڵ
جەوهەری لوتفی پەدیدارە لە ئەندامی بلوور
وەک لە بللوورەوە پەیدا سیفەتی ئاوی زوڵاڵ
تەڕچک و تورت و تەڕ و تازە و ڕەعنا و لەتیف
کەفەڵ و ساعید و سینە و ڕوخ و باڵا و جەمال
گەردەنی شوشی؛ مونەققەش، بەدوو خاڵی ڕەش و بەس
بێ لەکە و ژەنگ و پەڵە، هەروەکو شمشی زەڕی قاڵ
زوڵفی عەقرەب ڕەوش و چیهرەیی هەم ڕەنگی قەمەر
توڕە ئەفعی سییەر و نێرگسی هەم شێری مەراڵ
سمتی لووسی! چە بڵێم؛ نەرم و خڕ و خۆڵ و سپی
گرد و مەخرووت و مودەووەر، شەق و تورت، وەک بەیی کاڵ
هەر دەمێ مەڕمەڕی سمتی بەجەفا سووڕی بدا
تفلی تەبعی ئەدەبناسناوی ئەدەبی ئەوسا دەکەوێتە گڕوگاڵ