ئەی شەکەر لەب، شاهیدی شیرین کەلامی شۆخ و شەنگ
لە کتێبی:
دیوانی ئەدەب
بەرهەمی:
عەبدوڵڵا بەگی میسباح دیوان (1859-1916)
1 خولەک
1303 بینین
ئەی شەکەر لەب، شاهیدی شیرین کەلامی شۆخ و شەنگ
دەم قەشەنگ، پەرچەم قەشەنگ، ئەو خاڵی دەوری دەم قەشەنگ
ڕوومەتت وەک دوو گوڵی گەش؛ لەب وەکو یەک غونچە گوڵ
گەردەنت بەللوری بێ غەش، دەم دەهانی شەنگی شەنگ
بۆ دوو زوڵفی نافەبار و لێوی لەعلی ئەتڵەست
شۆڕشت خستە تەتار و بوویە ئاشووبی فەرەنگ
جامی زەهری تەڵخی تۆ، بەو شەرتە خۆت بیدەی بەمە
کێیە ڕوو ترشیی بکا، ئەم جامە شەهدە، یا شەرەنگ؟
زەخمدارانی خەدەنگت، گەر دەفەرمووی: بێ سەدان
زەخمیان وا کارییە، ناگاتە سەریان کەس بەدەنگ
نازی دڵ وەک شیشە و سەختیی دڵت وەک سەنگی سەخت
کێیە غەیری من؛ بەدەستی خۆی بدا: شیشە لە سەنگ؟
ڕاستی، تا زوڵفی بەتاتای چەنگیی تۆ نەگرم بەدەست
ڕۆژ و شەو ناڵەی حەزینم، دێتە گوێت؛ وەک دەنگی چەنگ
ئەی ئەدەبناسناوی ئەدەبی، تۆ خۆت بەسەیدێکی شکاری بگرە، تا:
دوو برۆی قەوسی کەمان و تیری چاوان بن؛ خەدەنگ